سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتوو: درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان بۆ رێگرتنه له خۆپیشاندان
28/05/2020
نه‌وا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی جه‌ختده‌كاته‌وه، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم بۆ رێگرتنه له خۆپیشاندانی هاوڵاتیان.
هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوی ئیسلامی له تویتێكدا نوسیوێتی، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه نییه، به‌ڵكو بۆ رێگرتنه له گواستنه‌وه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كگرتوو راشیگه‌یاندوه، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان كارێكی نالۆژیكییه، چونكه نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی جه‌ماوه‌ر هه‌مو سنوره‌كانی به‌زاندوه.
تویته‌كه‌ی هادی عه‌لی له‌كاتێكدایه 27ی ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی تا رۆژی 15ی مانگی داهاتوو درێژكرده‌وه و سزای مادیشی بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاریكردوه، كه سه‌رپێچی رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن.