نه‌وا
11 خوێندكاری كورد، كه به‌هۆی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له هه‌نگاریا گیریان خواردبو، ئه‌مڕۆ گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌ورووپا له په‌یجی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه، ئه‌و 11 خوێندكاره كورده به‌هۆی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان گیریان خواردبو، دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به هه‌نگاریا و رۆمانیاوه كردوه، كارئاسانی و داشكاندنیشیان له نرخی تكتی فڕۆكه‌دا بۆ كراوه و شه‌وی رابردو گه‌یشتنه بوخاریست و ئه‌مڕۆ گه‌یشتونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان .
له دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیی عیراق، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق راگیران، ته‌نیا رێگه به گه‌شتی فڕۆكه‌ی شانده دیپلۆماسییه‌كان و ئاژانسه‌كانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌و فڕۆكانه ده‌درێت، كه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له ده‌ره‌وه ده‌هێننه‌وه.