نه‌وا
ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماری رووداوه‌كانی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان راده‌گه‌یه‌نێت و باس له‌وه‌شده‌كات، كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته 276 حاڵه‌ت.
ئه‌مڕۆ 28ی ئایار دكتۆر بژار مو‌سا وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، له رۆژانی جه‌ژندا ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌ران بۆ نه‌خۆشخانه‌كان سێ هه‌زار و 268 كه‌س بوه و له‌و ژماره‌یه 551 كه‌س ماونه‌ته‌وه. ئه‌وانه‌شی سه‌ردانی نۆرینگه‌ی ده‌ره‌كییان كردوه دوو هه‌زار و 986 كه‌س بون و جگه‌له‌وه‌ش ده‌رچونی ئه‌مبوڵانس بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش 63 حاڵه‌ت هه‌بوه.
ئه‌وه‌شی وتوه "106 روداوی هاتوچۆ، كه‌وتن 113 حاڵه‌ت، پێوه‌دانی دوپشك و مار 25 حاڵه‌ت، شه‌ڕ و پێكدادان 8، برینداری گوللـه 11، گیانله‌ده‌ستدان 5، سوتان 29، نه‌شته‌رگه‌ری 60، نه‌شته‌رگه‌ری بچوك 26، ژه‌هراویبون 5، له‌دایكبون 121، خه‌واندنی منداڵ له به‌شی منداڵه ناكامه‌كان 103 حاڵه‌ت تۆماركراوه".
له‌باره‌ی ئاماره‌كانی توشبوانی كۆرۆناش رایگه‌یه‌ندوه، كۆی گشتی 276 حاڵه‌ت بوه و 215 حاڵه‌تی چاكبونه‌وه هه‌بوه، تائێستاش 60 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێریی پزیشكدان و یه‌ك حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراوه، جگه‌له‌وه‌ش ژماره‌ی كه‌ره‌نتینكردن چوار هه‌زار و 700 بون، ئه‌وانه‌شی له كه‌ره‌نتیندا ماونه‌ته‌وه 210 گومانلێكراون.