نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی هادی علی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند، درێژ كرده‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ له نێوان پارێزگاكانی ھه‌رێم بۆ رێگرتنه له گواستنه‌وه‌ی خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیه‌كان، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: "ئه‌و سته‌مكاری و ناعه‌داله‌تیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌سه‌ری به‌رده‌وامن كۆشك و ته‌لاری پڕله‌سته‌میان هه‌ڵده‌ته‌كێنێت".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی خۆی نوسیویه‌تی، "دڵنیابن ئه‌و سته‌مكاری و ناعه‌داله‌تیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌سه‌ری به‌رده‌وامن كۆشك و ته‌لاری پڕله‌سته‌میان هه‌ڵده‌ته‌كێنێت".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، "ئامانجی سه‌ردانه‌كانی پارێزگاری هه‌ولێر بۆلای لایه‌نه‌سیاسیه‌كان پێدانی په‌یام بوه كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌خۆ پیشاندان له‌هه‌ولێری پایته‌خت ناده‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ولێر ته‌نها پایته‌ختی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بێت، بیریان چوه كه كه‌متر 30%ی پایته‌خت به‌ساخته‌كاریشه‌وه ده‌نگی به‌وانداوه".