نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوایكرد كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی-یه سازبكرێت، به ئامانجی ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی "مه‌ترسیدار"ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو.
حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، "داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ده‌كه‌ین له‌نێوان شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌ت به ئاماده‌بونی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی، به ئامانجی تاوتوێكردنی هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌وره و مه‌ترسیداری حاڵه‌ته‌كانیی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و په‌له‌كردن له دانانی چاره‌سه‌ری پێویست و به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه".
حه‌سه‌ن كه‌عبی كه هاوكات سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له به‌یاننامه‌كه‌یدا ره‌خنه‌ی له رێوشوێنه‌كانی حكومه‌ت گرتووه و رایگه‌یاندووه، "ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه حكومه‌ت په‌یڕه‌ویان ده‌كات بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تا كوشنده‌یه، زۆر سستن".
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چه‌ندینجار هۆشداری داوه له مه‌ترسی سستی و گوێنه‌دان به جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی به‌رگرتن و رێگه‌گرتن له‌و ناوچانه‌ی كه زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تیادا تۆماركراوه.
حه‌سه‌ن كه‌عبی هه‌روه‌ها هۆشداریشیداوه له روودانی كاره‌ساتێكی ته‌ندروستیی و مرۆیی و رایگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ری داڕووخانی سسته‌می ته‌ندروستیی له سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان له ئارادایه، ئه‌گه‌ر رێوشوینه‌كانی ئێستا گۆڕانكارییان به‌سه‌دا نه‌یه‌ت".
به‌پێی دوایین ئامار ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له عیراق گه‌یشتووه‌ته، پێنج هه‌زار و 135 كه‌س.