نه‌وا
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت، رێگه ناده‌ن هیچ كه‌سێك له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێكدا بێت سه‌قامگیریی شاره‌كه تێكبدات و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك، ناوخۆیی بێت یان ده‌ره‌كی، ئه‌و كاره بكات، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری ده‌گرنه‌به‌ر.
پارێزگاری هه‌ولێر به‌رده‌وامه له سه‌ردانی بۆلای لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ له میانی سه‌ردانی بۆ مه‌ڵبه‌ندی سێی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له مۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا باسی له پاراستنی سه‌قامگیریی هه‌ولێر كرد و وتی، هه‌ولێر ناوه‌ندێكی سیاسی، ئابوری و بازرگانیی گه‌وره‌یه له عێراق و ناوچه‌كه، بۆیه رێگه ناده‌ن هیچ كه‌سێك له‌ژێر هه‌ر تایتڵێك و خۆشاردنه‌وه له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێكدا بێت، سه‌قامگیریی ئه‌و شاره تێكبدات.
فرسه‌ت سۆفی راشیگه‌یاند، پێویسته ئیداره‌ی پارێزگا و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان وه‌كو چاوی خۆیان بپارێزن.
وتیشی، باوه‌ڕی ته‌واویان به ئازادیی راده‌ربڕین و خۆپێشاندان هه‌یه "به‌ڵام ئه‌وه‌ش كات و سات و میكانیزمی خۆی هه‌یه".
فرسه‌ت سۆفی هۆشداریش ده‌دات، كه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك، ناوخۆیی بێت یان ده‌ره‌كی، بیه‌وێت ئارامیی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان تێكبدات، رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ری ده‌گرنه‌به‌ر، هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش هه‌موو پشتیوانیانن.