22 كەس لە سلێمانی توشی كۆرۆنا بون

28/05/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان توشبونی 22 كەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی بەمشێوەیە راگەیاند:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 22 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، 12 پیاو و 9 ئافرەت و كوڕێكی گەنج، 8 لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون ، 14ی تر نیشانەی نەخۆشیەكەیان هەبووە و پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، 21 لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یەكێكیان دانیشتووی وارماوەیە.

وەزارەتی تەندروستی
28ی ئایار 2020

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group