نەوا
لە پێكدادانێكدا لە ناوچەیەكی سنوریی لە نزیك شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان سێ ئەندامی پاسەوانی سنوری ئێران كوژراون.
بەپێی راگەیەنراوێكی هێزی پاسەوانی سنوری ئێران لە كاتی گەڕانی هێزەكانیان لە ناوچەیەكی سنوری لە نزیك سەردەشت پێكدادان لە نێوان ئەوان و گروپێكی چەكدار هاتوەتە ئاراوە.
راشیگەیاندووە، لەو پێكدادانەدا سێ ئەندامی پاسەوانی سنور و چەند كەسێكیش لە گروپە چەكدارەكە كوژراون.
تا ئێستا سەبارەت بە ناسنامەی ئەو گروپە چەكدارە هیچ زانیاریەك بڵاونەكراوە.
لەماوەی یەك مانگی رابردوودا دوو جاری تر پێكدادان لە نێوان هێزەكانی سەر بە ئێران و گروپە چەكدارەكان لە نزیك دیواندەڕە و مەریوانی رۆژهەلاتی كوردستان هاتوەتە ئاراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ حزب و لایەنێكی رۆژهەڵات ئەو شەڕانەی نەگرتوەتە ئەستۆ.