وەزیری كارەبا: دۆخی كارەبا تا ئێستا جێگیرە

29/05/2020

نەوا
وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تا ئیستا توانیویانە زیاتر لە 20 سەعات كارەبا بە هاووڵاتییان بدەن و دۆخی كارەباش تا ئێستا جێگیرە.
كەمال محەمەد وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، "تیمێكی كۆری گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان بە مەبەستی تەواوكردنی ویستگەی كارەبای 300 میگاواتیی قەزای خەبات."
وتیشی: "بڕیارە لە دوو هەفتەدا ئەو وێستگەیە تەواو بكرێت و بكەوێتە كار".
وەزیری كارەبا ئاماژەیشی دا: "دۆخی كارەبا جیگیرە و توانیویشمانە زیاتر لە 20 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتیان بدەین و لە مانگی 6دا كارەبا لە بەنداوی دووكانیش زیاد دەبێ و دەتوانین 100 مێگاواتی تر بە هاووڵاتییان بدەین."


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group