سۆران عومەر: ئەوەی پێی دەوترێت سەقامگیری بەرھەمی تۆقاندن و برسیكردنە و دەبێ تێكدرێ

29/05/2020

نەوا
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ رایدەگەیەنێت، "ئەوەی ئێوە پێی دەڵێن سەقامگیری بەرھەمی تۆقاندن و برسیكردنە و دەبێ تێكدرێ"
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند،"حوكمڕانیە موفلیسكراوەكەی ئێوە مەترسیە لەسەر ژیانی خەڵك، ئێوە لەتەقینەوەی ناڕەزایەتیەكان دەترسن و بە كۆرۆنا دەریدەبڕن، دەتانەوێ بەناوی گەڕانەوەی كۆرۆنا ھێز بڵاوە پێ بكەن، خەڵك بكەنەوە ماڵەكانیان نەبادا خۆپیشاندان سەقامگیری پایتەخت تێكبدا"
راشیگەیاندوە،"ئەوەی ئێوە پێی دەڵێن سەقامگیری بەرھەمی تۆقاندن و برسیكردنە و دەبێ تێكدرێ"
ئاماژەی بەوەشكردوە،"مەترسیەك لەسەر ژیانی خەڵك و ئایندەیان ھەبێ ئێوە و حوكمڕانیە شكست خواردوەكەتانە، برسیكردن و موچەبڕین ژیانی خەڵكی خستۆتە مەترسی. ئێوە كەی ئاگاتان لەژیانی میلەتە تا لەخەمی مەترسیەكانی سەر ژیانی بن"
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە پێشتر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاندبوو، رێگە نادەن هیچ كەسێك لەژێر هەر ناونیشانێكدا بێت سەقامگیریی شارەكە تێكبدات و هەر كەس و لایەنێك، ناوخۆیی بێت یان دەرەكی، ئەو كارە بكات، رێكاری یاسایی بەرامبەری دەگرنەبەر.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group