نه‌وا
به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له جیهاندا شه‌ش ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند، له هه‌رێمی كوردستانیش 161 توشبوی ڤایرۆسه‌كه له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی (www.worldometers.info ) له‌ئێستادا شه‌ش ملیۆن و 33 هه‌زار و 875 كه‌س له جیهاندا وه‌ك توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه زیاتر له 366 هه‌زاریان گیانیانله‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ك چاكبونه‌وه‌ش دوو ملیۆن و 661 هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌وی رابردو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له‌دوایین راگه‌یه‌ندراویدا ئاشكرایكردوه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری پێشوتردا هه‌زار و 147 پشكنین ئه‌نجامدراون و ئه‌نجامی 9 پشكنین پۆزه‌تیڤ ده‌رچون، كه 6-یان له سلێمانین و دووانیان له هه‌ولێر و یه‌كێكیان له دهۆكه.
شه‌ش توشبوه‌كه‌ی سلێمانی 5 پیاو و ژنێكن و ته‌نها یه‌ك توشبویان به‌ركه‌وتوی توشبوانی پێشوه و 5 توشبوه‌كه‌ی دیكه نیشانه‌ی نه‌خۆشییان هه‌یه، دوو توشبوه‌كه‌ی هه‌ولێریش پیاون و له شاری به‌غدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه، توشبوه‌كه‌ی دهۆكیش پیاوێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵه و دانیشتوی قه‌زای سێمێله و پاسه‌وانه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان كۆی گشتیی توشبوان گه‌یشتوه‌ته 575 توشبو، له‌نێویاندا 5 گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه و 409 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه، له ئێستادا 161 توشبوی ڤایرۆسه‌كه له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان.