نه‌وا
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده قۆناغی یه‌كه‌می دیالۆگی نێوان په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه به سه‌ركه‌وتوو ناوده‌بات و داویان لێده‌كات دواڕۆژ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل به ئامانجی سه‌ره‌كی بزانن.
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له تویته‌ره‌وه نوسیویه‌تی، قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی دیالۆگی كوردی - كوردی سه‌ركه‌وتو بو و چونه‌ته نێو قۆناغی دووه‌مه‌وه، "هیوامان ئه‌وه‌یه هه‌ردوو لایه‌نی سیاسی دواڕۆژ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل به ئامانجی سه‌ره‌كی بزانن".
فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده ده‌شڵێت "به‌یه‌كه‌وه و به‌یه‌كگرتویی سه‌رده‌كه‌وین و مێژوو ده‌نوسینه‌وه".
تویته‌كه‌ی عه‌بدی له‌كاتێكدایه، له‌ماوه‌ی رابردودا هه‌ریه‌كه له پارتی یه‌كێتیی دیموكرات "په‌یه‌ده" و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سوریا "ئه‌نه‌كه‌سه" چه‌ندین كۆبونه‌وه و گفتوگۆیان ئه‌نجامداوه و ده‌یانه‌وێت بگه‌نه رێككه‌وتنێكی گشتگیر له‌باره‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستانه‌وه، گفتوگۆكانیش له‌سه‌ر پێشنیار و سه‌رپه‌رشتیی هه‌ریه‌كه له مه‌زڵوم عه‌بدی و ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چن.