كەرەنتینكردنی شارۆچكەی عەنكاوەی هەولێر كۆتاییهات

30/05/2020

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت، ماوەی 72 كاتژمێر شارۆچكەی عەنكاوە كەرەنتین كراو ئێستا هاتوچۆ بۆ شارۆچكەكە ئاساییە.
ئەمڕۆ د.دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر بە رادیۆ نەوای راگەیاند، ئێستا لە سنوری پارێزگای هەولێر تەنها یەك گوند وەك زۆنی مەترسیدار كەرەنتینكراوە، كە ئەویش "هۆستانە"ی سەربە قەزای مێرگەسۆرە. لە شارۆچكەی عەنكاوەش كە 21 حاڵەتی توشبون بەڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی هەبو، ماوەی 72 كاتژمێر كەرەنتینكرا و ئەمڕۆش كۆتاییهات.
باسی لەوەشكرد لەو ماوەیەدا 400 نمونەی پشكنین لە دانیشتوانی عەنكاوە وەرگیراوە و حاڵەتی تازەی تێدا تۆمارنەكراوە.
لەبارەی تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكەش لە پارێزگای هەولێر، د. دلۆڤان محەمەد وتی "بەهۆی پابەندنەبونی هاووڵاتیان بە رێنماییەكانی خۆپارێزی و هاتنی بەردەوامی هاووڵاتیان لە ناوەڕاست و خواروی عیراقەوە، رۆژانە حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماردەكرێن".
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە رۆژانی جەژنەوە تائێستا 60 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركراون.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group