نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، 306 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون كه زۆرینه‌یان له به‌غدان و 10 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، له كۆی ئه‌و 306 حاڵه‌ته نوێیه، 168 حاڵه‌تیان له به‌غدا تۆمار كراون، 12 حاڵه‌تیان له هه‌رێم و ئه‌وانی تر له پارێزگاكانی به‌سره، واست، كه‌ربه‌لا، بابل، میسان، موسه‌نا، دیاله، نه‌جه‌ف و نه‌ینه‌وان.
راشیگه‌یاندووه، 66 تووشبوو چاكبوونه‌وه و 10 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌ی تۆماركردنی گیان له‌ده‌ستدانه له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق تا ئێستا شه‌ش هه‌زار و 179 حاڵه‌تی تووشبوون له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه 195 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ هه‌زار و 110 كه‌سیش چاكبوونه‌وه و له ئێستادا دوو هه‌زار و 874 تووشبوو له ژێر چاودێری پزیشكیدان.