چین دانی پێدانا.. بازاڕی خواردنە دەریاییەكانی ووهان سەرچاوەی كۆرۆنایە؟

31/05/2020 جیهان

نەوا
ناوەندی چینی بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان و خۆپاراستن لێیان ئاشكرایكرد، بازاڕی خواردنە دەریاییەكانی شاری ووهان سەرچاوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە وەك ئەوەی پێشتر باس دەكرا، بەڵكو ئەو بازاڕە تەنها بۆتە قوربانی.
لەوبارەوە "گاو فو" بەڕێوەبەری ناوەندەكە رایگەیاندوە، پێشتر پێیانوابوە بازاڕی خواردنە دەریاییەكانی شاری ووهان سەرچاوەی دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، بەڵام وا دەردەكەوێت بازاڕەكەش قوربانییەكى دۆخەكەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هیچ نمونەیەكی ڤایرۆسەكە لە گیاندارانی ناو بازاڕەكەدا نەدۆزراوەتەوە و ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێش زۆر پێش ئەوە هەبوە، هەروەها ڤایرۆسەكە پێش ئەوە بڵاوبوەتەوە و 13 توشبوی یەكەمی كۆرۆنا پەیوەندییان بە بازاڕەكەوە نەبوە، تەنانەت یەكەم توشبوو كە بە توشبوی ژمارە "سفر" دادەنرێت لە 1-12-2019 توشی ڤایرۆسەكە بوە و لە رۆژی هەشتی هەمان مانگدا نیشانەكانی تێدا دەركەوتوە.
"گاو فو" ناو و تەمەنی یەكەم توشبوی دەستنیشان نەكردوە، بەڵام چەند سەرچاوەیەك پێیانوایە، چین زانیارییەكان لەسەر یەكەم توشبوو دەشارێتەوە، كە پیاوێكی تەمەن 55 ساڵ بوە و لەو وادەیەدا توش نەبوە، بەڵكو لە 17-11-2019دا توشبوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group