نه‌وا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوو توشبوى دیكه‌ی ڤایرۆسى كۆرۆناى له پارێزگاى هه‌ولێر راگه‌یاند، كه یه‌كێكیان ئافره‌تێكی به ته‌مه‌نه و ئه‌وى دیكه‌یان به‌ركه‌وتویه‌تی.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و توشبوان دوو توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشانكران.
ئه‌وه‌ش هاتوه، دوو توشبوه‌كه دوو ئافره‌تى ته‌مه‌ن 75 و 32 ساڵن، توشبویه‌كیان نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی هه‌یه و توشبوه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌ركه‌وتوی هه‌مان نه‌خۆشه، هه‌ردوو توشبو دانیشتوی ناحیه‌ی خه‌لیفانن له قه‌زای سۆران.
به‌وه‌ش كۆى گشتى توشبوانى هه‌رێمى كوردستان تائێستا گه‌یشتوه‌ته 851 توشبو، كه 14یان گیانیانله‌ده‌ستداوه و 434 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه و 403 توشبوش له‌ژێر وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ردان.