نه‌وا
هاتوچۆی سلێمانی له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه‌و بۆ 1ی 6ی 2020 ناویان هاتووه‌ته‌وه ده‌توانن رۆژی 7ی 6ی 2020 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تمان بكه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و تێیدا هاتووه، سه‌باره‌ت به‌و هاووڵاتییانه‌ی هه‌فته‌ی پێش‌و فۆرمیان پڕكردبۆوه و بۆ 1-6-2020 ناویان هاتبۆوه كه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بكه‌ن، ده‌توانن رۆژی یه‌كشه‌ممه 7-6-2020 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بكه‌ن.
له رونكردنه‌وه‌كه‌ی هاتوچۆی سلێمانی ئه‌وه‌ش هاتووه، ئه‌وانه‌ی كاره‌كانیان دواكه‌وتووه، لیستێكی تایبه‌تیان بۆ دروست ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان".