بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر: گەشتە ئاسمانییەكان ئاسایین

55 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە شەو و بە رۆژ بەردەوامەو هیچ گۆڕانكارییەك لەگەشتەكان نەكراوە، گەشتەكان لەكاتی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن تەنها هەندێكجار بەهۆی تەكنیكی كاتی گەشتەكان دەگۆڕێن، ئەوەش حاڵەتێكی ئاساییە، هیچ بڕیارێك نیە گەشتەكان تەنها بەڕۆژ ئەنجام بدرێن.
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وتوشیەتی: ئێستا ئاسمانی هەولێر كراوەیەو گەشتەكان بەردەوامن و پێشوازی لە گەشتیاران دەكرێت و سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن هیچ گرفتێك لەئارادا نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group