نه‌وا
به‌رپرسێكی پارتی له كه‌ركوك ئاشكرایده‌كات، داوا كراوه پێشمه‌رگه‌ش له‌مه‌ودوا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی داعش به‌شدار بێت به‌ڵام مه‌رجمان ئه‌وه‌یه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه سنوره‌كانی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017و له‌وێ به‌جێگیری بمێنێته‌وه.
دیاری حوسێن جێگری به‌رپرسی سه‌ركرایه‌تیی كه‌ركوك - گه‌رمیانی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "حكومه‌تی عیراق و ھێزه عێراقییه‌كان به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی له ئێستادا له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك به‌ڕێوه ده‌چێت، ناتوانن داعش له‌ناو ببه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ھێزی پێشمه‌رگه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌بێت، ھێزه عیراقییه‌كان توانای كۆنتڕۆڵكردنی ره‌وشی ئه‌منیی كه‌ركوكیان نییه".
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی وت: "قسه كراوه و دانوستان ده‌ستی پێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی داعش، ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش به‌شدار بێت و بۆ ئه‌وه‌ش ھێزی پێشمه‌رگه ئاماده‌یه له ھه‌ر شوێنێك ده‌ستی خۆی له تیرۆریستانی داعش بوه‌شێنێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه له سنوری كه‌ركوك به‌شداریی ئۆپه‌راسیۆن بكات، ئه‌وه ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و سنوورانه‌ی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر لێی جێگیر بوو، به پێچه‌وانه‌وه پێشمه‌رگه به‌شداری نه‌كات".