وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێرى رابردووى راگه‌یاند

06/06/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا هه‌زارو 252 كه‌سی دیكه‌ توشی كۆرۆنا بون و 33 توشبوی ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زارو 252 حاڵه‌تی دیكه‌ی توشبون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون به‌جۆرێك، به‌غدا 665 حاڵه‌ت، نه‌جه‌ف 47، به‌سره‌ 149، سلێمانی45، هه‌ولێر 29، كه‌ربه‌لا 34، واست 46، كه‌ركوك 13، دیاله‌ 7، بابل 78، میسان 17، دیوانیه‌ 17، زیقار 81، موسه‌ننا 15، سه‌ڵاحه‌دین 2 حاڵه‌ت و له‌ ئه‌نبار 7 حاڵه‌ت.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ هه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا 33 توشبوی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ئه‌وانیش له‌ به‌غدا19 كه‌س، نه‌جه‌ف 2، سلێمانی 2، هه‌ولێر 1، كه‌ربه‌لا 1، كه‌ركوك 2، واست 2، دیوانیه‌ 1، زیقار 1، ئه‌نبار 1 كه‌س و له‌ موسه‌ننا 1كه‌س.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردو 331 حاڵه‌تی چاكبونه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، باس له‌وه‌شكراوه‌، به‌ تۆماركردنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ نوێیانه‌ی توشبوانی كۆرۆنا، كۆی توشبون به‌ كۆرۆنا گه‌یشتۆته‌ 11 هه‌زار و 98 كه‌س و له‌وانه‌ 318 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چوار هه‌زارو 904 كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه‌و پێنج هه‌زار و 876 كه‌سیشیان له‌ نه‌خۆشخانه‌كانن كه‌ له‌وانه‌ 60 توشبویان له‌ژێر چاودێری چڕدان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group