نه‌وا
سه‌رۆكی زانكۆی زانسته پزیشكییه‌كانی كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاشكرایده‌كات، 110 توشبوی دیكه به كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی سنه داخڵ كران.
ئاژانسی میهری ئێرانی له زاری فه‌رخین ره‌زاعی سه‌رۆكی زانكۆی زانسته پزیشكییه‌كانی كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری پارێزگا به‌تایبه‌تی له هه‌ر دوو شاری سنه و قوروه زۆر جێی نیگه‌رانییه.
ناوبراو دۆخی سنه و ژماره‌ی توشبوانی له پارێزگاكه به مه‌ترسیدار وه‌سفكردوه و وتویه‌تی "شاری سنه پێی ناوه‌ته قۆناغی دووه‌مه‌وه و دۆخه‌كه قه‌یراناویه".
سه‌رۆكی زانكۆی زانسته پزیشییه‌كانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، 110 توشبوی دیكه به كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی سنه داخڵكران و داوای له خه‌ڵك كرد به له‌به‌رچاوگرتنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، نه‌چون بۆ شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و به‌كارهێنانی ده‌مامك له كاتی هاتوچۆدا هاوكار بن.