نەوا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، 10 تووشبووی دیكە لەو پارێزگایە چاكبوونەوە.
بەپێی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر ژمارەی ئەو تووشبوانەی تا ئێستا چاكبوونەوە گەیشتوەتە 243 كەس.
ڕاگەیەندراوێك بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر
• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین كە (۱٠) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشكنینی تایبەتی یەكیان لەدوای یەكییان بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
• كۆی گشتی چابووەكان گەیشتە (۲٤۳) كەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەكەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەكان، جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ دەكەین كە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەكەن.
د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۷ی حوزیرانی ۲٠۲٠