تەندروستی راپەڕین لەسەر تووشبوونی دوو پزیشك بە كۆرۆنا رونكردنەوە دەدات

07/06/2020

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، رونكردنەوەیەكی لەبارەی دەنگۆی توشبونی دو پزیشك بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پشكنینیان بۆ ئەنجامدراوە و دەركەوتوە هەڵگری ڤایرۆسیی كۆرۆنا نین. 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، دەنگۆی توشبونی هەریەكە لە (د. عەلی ئیبراهیم سوارەو، عەلی قادر ئاڵی) پزیشكی پسپۆڕی هەناوی بەڤایرۆسی كۆرۆنا  دورە لەڕاستیەوە و دوای ئەوەی لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕینەوە پشكنین بۆ ئەو دو پزیشكە ئەنجامدرا، ئەنجامی پشكنینەكانیان نێگەتیڤ بوە.
تەندروستی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشكردوە، "هەوڵ و ماندوبونی ئەو دو پزیشكە لە خزمەتكردنی هاوڵاتیانی سنورەكەمان بەتایبەت لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسنورەكەمان بەرزدەنرخێنین و هیوای سەركەوتن و سەلامەتیان بۆدەخوازین".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group