ئەمریكا پزیشكێكی ئێرانیی ئازادكرد و گەڕایەوە تاران

08/06/2020 جیهان

نەوا
ئەمریكا دەستگیركراوێكی دیكەی ئێرانیی ئازادكرد و بەیانی ئەمڕۆ گەیشتەوە تارانی پایتەخت.
دوای ئەوەی ئەمریكا مەجید تاهیری-ی ئازادكرد، كە پزیشكێكی بەرەگەز ئێرانییە و رەگەزنامەی ئەمریكیی هەیە، تاهیری بەیانیی ئەمڕۆ گەیشتەوە تارانی پایتەخت و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی لەلایەن حوسێن ئەنساری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازی لێكرا.
ئازادكردنی ئەو پزیشكە ئێرانییە لە كاتێكدایە، هەفتەی رابردوو ئەمریكا زانایەكی ئەتۆمیی ئێرانی بەناوی سیروس عەسگەری ئازادكرد و رۆژی پێنجشەممەی رابردوو گەیشتەوە تاران، لە بەرامبەردا ئێران ئەفسەرێكی پێشوی هێزی دەریایی ئەمریكای بەناوی مایكڵ وایت ئازادكرد، كە ماوەی 683 رۆژ بوو دەستگیركرابوو.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group