نه‌وا
ئه‌نتۆنی فاوچی گه‌وره پسپۆڕی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له ئه‌مریكا دوپاتیده‌كاته‌وه، تا ئێستا كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌گه‌رێكی دوره و ته‌نها به دروستكردنی پێكوته ده‌توانرێت كۆنترۆڵ بكرێت.
ئه‌نتۆنی فاوچی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتمانیی ئه‌مریكی بۆ نه‌خۆشییه گواستراوه و هه‌ستیارییه‌كان، كه ئه‌ندامی تیمه‌كه‌ی كۆشكی سپییه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌یه‌كی ته‌كنه‌لۆژیی پزیشكیدا، رایگه‌یاند، له چوار مانگدا ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌واوی جیهانی وێران كرد، به‌ڵام پرسه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه و هێشتا له سه‌ره‌تای تێگه‌یشتنین له‌وه‌ی كه چی رووده‌دات.
فاوچی پێشی وایه كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا تا ئێستا ئه‌گه‌رێكی دوره و دۆخێكی نادڵنیایی له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه و چۆنیه‌تیی بڵاوبونه‌وه‌ی و دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ، بۆیه هه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تای تێگه‌یشتنی پرسه‌كه‌داین.
ئه‌و گه‌وره پسپۆڕه پزیشكییه‌ی ئه‌مریكا دوپاتیكرده‌وه، پێكوته ته‌نها رێگه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا و له‌كاتی دروستكردنیدا جیهان پێویستی به ملیاره‌ها پێكوته ده‌بێت بۆ به‌كارهێنان.