نه‌وا
چین ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی زانكۆی هارڤارد ره‌تده‌كاته‌وه، كه رایگه‌یاندبوو، ڤایرۆسی كۆرۆنا له مانگی ئابی ساڵی رابردوودا له چین بڵاوبوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی هارڤارد توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین ئه‌نجامدابوو به پشتبه‌ستن به وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان بۆ ره‌وتی هاتن و چوون بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، زانكۆكه گه‌یشتبوه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كۆرۆنا له مانگی هه‌شتی ساڵی رابردوودا له چین بڵاوبوه‌ته‌وه، په‌كین توێژینه‌وه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه و به بێ‌مانا وه‌سفیده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه هوا چون یه‌نگ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، زۆر بێمانایه به پشتبه‌ستن به تێبینیی روكه‌شانه‌ی وه‌كو ره‌وتی هاتن و چوون بۆ نه‌خۆشخانه و چڕیی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل، بگه‌یته ده‌ره‌نجامێكی له‌و شێوه‌یه.
بۆیه وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین توێژینه‌وه‌كه‌ی به بێ‌مانا وه‌سفكرد.
هه‌روه‌ها زانایانی چین پێیان وایه، توێژینه‌وه‌كه‌ی هارڤارد هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكه‌ری پێشكه‌شنه‌كردووه له‌باره‌ی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.