نه‌وا
دوای تێپه‌ڕبوونی 34 ساڵ به‌سه‌ر كوژرانی ئۆلاف پالمه سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری سوید، بكوژه‌كه‌ی ئاشكرا كرا و دۆسیه‌كه به یه‌كجاری داخرا.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی سوید دادوه‌ری سه‌ره‌كی دۆسیه‌ی كوژرانی پاڵمه رایگه‌یاندووه، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری سوید له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به ناوی ستیگ ئێنگسترۆم كوژراوه.
راشیگه‌یاند، بكوژه‌كه ساڵی 2000 كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه و به‌و پێیه‌ش دۆسیه ی كوژرانی ئۆلاف پالمه به یه‌كجاری داده‌خرێت.
پاڵمه ساڵی 1986 له كاتێكدا به بێ پاسه‌وان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ی له سینه‌ماوه به‌ره‌و ماڵ ده‌گه‌ڕایه‌وه، ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
به‌درێژایی 34 ساڵی رابردوو به‌رده‌وام چه‌ند لایه‌نێك به كوشتنی پاڵمه تۆمه‌تبار ده‌كران، له‌وانه پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا، ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌فریقای باشور و ته‌نانه‌ت سوپای سوید.
پاڵمه له نێوان ساڵانی 1969 بۆ 1976 و دواتر له نێوان 1982 بۆ 1986 سه‌رۆك وه‌زیرانی سویدبوو، به یه‌كێك له دژبه‌رانی شه‌ڕی ئه‌مریكا له ڤێتنام و یه‌كێك له پشتیوانانی حكومه‌تی كوبا و ره‌خنه‌گرێكی سه‌رسه‌ختی ده‌سه‌ڵاتی ئاپارتاید له ئه‌فریقای باشور داده‌نرا.