وادەی دەستپێكردنەوەی یارییەكانی ئەوروپا ئاشكرادەكرێت

15/06/2020 وەرزش

نەوا
وادەی دەستپێكردنەوەی یارییەكانی خولەكانی ئەوروپا لە پاش وەستاندنیان بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ ئاشكرادەكرێت.
لەوبارەیەوە تۆڕی "سكای سپۆرت"ی ئیتاڵی بڵاویكردەوە، یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ لەنێوان یوڤانتۆس و ئۆڵۆمپیك لیۆن لە تۆرینۆ، ناپۆلی و بەرشەلۆنە لە كەتەلۆنیا لە رۆژانی 7و8ی ئاب بەڕێوەدەچن.
ئەوەش خراوەتەڕو، كە یارییەكانی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بە سیستمی یەك روبەڕوبونەوە لە لشبۆنەی پایتەختی پورتوگال بەڕێوەدەچن و یارییەكانیش لە رۆژانی 12 تا 15ی ئاب بەڕێوەدەچن. یارییەكانی نیوەی كۆتایی لە 18 و 19ی هەمان مانگدا دەبێت و یاری كۆتاییش لە 23ی ئابدا دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group