نه‌وا
ئاژانسى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پێى وایه، نه‌وت له گه‌وره‌ترین دابه‌زینى خۆى له‌مێژودا، كه ئه‌مساڵ رویدا، به‌ره‌و ساڕێژبونه‌وه ده‌چێت، به‌ڵام به‌هۆى پاشه‌كشه له كه‌رتى فڕۆكه‌وانیدا ئاستى ناگه‌ڕێته‌وه پێش په‌تای كۆرۆنا.
ئاژانسه‌كه له راپۆرتى مانگانه‌ى خۆیدا پێشبینیه‌كانی بۆ ساڵى 2021 رونكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، به ته‌واوه‌تى له‌و ساڵه‌دا به رێژه‌ى 5 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل خواست له‌سه‌ر نه‌وتى خاو زیادده‌كات، ئه‌وه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه خواستى رۆژانه له‌سه‌ر نه‌وت ده‌گاته 97 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل، به‌ڵام به‌راورد به ساڵى 2019 به‌رێژه‌ى 2 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل كه‌متر ده‌بێت.
رونیشكراوه‌ته‌وه، پاشه‌كشه‌ى خواست له‌سه‌ر سوته‌مه‌نى فڕۆكه و كیرۆسین كاریگه‌رى له‌سه‌ر كۆى گشتى خواست له‌سه‌ر نه‌وت ده‌بێت و ئه‌وه‌ش لانیكه‌م تا ساڵى 2022 به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه له‌ئێستادا كه‌رتى فڕۆكه‌وانى روبه‌ڕوى ته‌حه‌دای بون و مانه‌وه بوه‌ته‌وه.
ئاژانسى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، كه باره‌گاكه‌ى له پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسایه باسى له‌وه‌شكردوه، گه‌شتكردنى ئاسمانى به‌هۆى رێوشوێنه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆناوه 70% دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.