نه‌وا
گرژیه‌كانى نێوان چین و هیندستان به‌هۆى كێشه‌ى سنوره‌كانه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت و له‌كۆتا پێكدادانى سه‌ربازیشدا 20 سه‌ربازى دیكه‌ی هیندى كوژراون، سوپاى چینیش داوا له هاوتا هیندیه‌كه‌ی ده‌كات كۆنترۆڵى هێزه‌كانى بكات.
سوپاى هیندستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، 17 سه‌ربازى دیكه‌یان له پێكدادانه‌كانى سه‌ر سنور له خۆرئاواى چیاى هیمالایا كوژراون، به‌وه‌ش كۆى گشتى قوربانییه‌كانیان له‌سه‌رده‌ستی سوپای چین گه‌یشتوه‌ته 19 سه‌رباز و ئه‌فسه‌رێك.
تائێستا چین ژماره‌ى كوژراو و بریندارانى سه‌ربازانى خۆى ئاشكرانه‌كردوه و "شانگ شوى لى" وته‌بێژى سه‌ربازیى ئه‌و وڵاته‌ش له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داواى له هیندستان كردوه كۆنترۆڵى هێزه‌كانى له‌هێڵه‌كانى پێشه‌وه بكات و بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێگه راسته‌كه، كه گفتوگۆ و دانوستانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان.
ئه‌و وته‌بێژه، هێزه هیندیه‌كانیش به‌وه تۆمه‌تبار كرد به‌رده‌وام سنوره‌كان ده‌به‌زێنن و ئیستفزازى هێزه چینیه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش هۆكارى دروستبونى پێكدادانى توند بوه له‌نێوان هه‌ردولا كه بوه‌ته هۆى زیانى گیانى.
چین و هیندستان سێ هه‌زار و 500 كیلۆمه‌تر سنوریان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه به‌ڵام ئه‌و سنورانه به‌شێوه‌یه‌كى رێك‌وپێك جیا نه‌كراونه‌ته‌وه و ناوبه‌ناو پێكدادانى سه‌ربازى له‌نێوان هێزه‌كانى هه‌ردولا رووده‌دات به‌ڵام چه‌ندین ده‌یه‌یه ئه‌مه یه‌كه‌مجار كوژراوى لێ بكه‌وێته‌وه.