هیندستان ژمارەیەكی پێوانەیی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا تۆماردەكات

17/06/2020 جیهان

نەوا
لە هیندستان ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژێكدا دەگاتە نزیكەی دوو هەزار حاڵەت و بەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار دەكات.
هیندستان یەكێكە لەو وڵاتانەی ئاسیا، كە ژمارەیەكی زۆر توشبوی كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی تێدا تۆماركراوە.
لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە داتایەكی نوێیان بڵاوكردوەتەوە و ئاماژە بەوەدەكەن، تەنها لە رۆژێكدا نزیكەی دوو هەزار گیانلەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا تۆماركراوە، بەوەش كۆی گشتی قوربانییەكان گەیشتوەتە 11 هەزار و 921 حاڵەت. توشبوانیش بە گشتی 354 هەزار و 161 حاڵەتە و چوارەم وڵاتی جیهانە ڤایرۆسەكە بەو شێوەیە تێیدا بڵاوبۆتەوە و لە پاش ئەمریكا، بەرازیل و روسیا دێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group