نه‌وا
شاندی پارته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كورد و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد "ئه‌نه‌كه‌سه" به سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییهاتنی قۆناغی یه‌كه‌می گفتوگۆكانیان بۆ یه‌كڕیزی كورد له رۆژئاوا راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا هه‌ردوولا رایگه‌یاندووه، له 16ی حوزه‌یرانی 2020 ئه‌نه‌كه‌سه و پارته‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كورد له شاری حه‌سه‌كه قۆناغی یه‌كه‌می گفتوگۆكانیان له‌پیناو یه‌كڕیزی كورد كۆتایی پێهێناو هه‌ردوولا گه‌یشتنه تێڕوانینێكی سیاسی هاوبه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی 2014ی دهۆك به ئامانجی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی گشتگیر له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا.
باس له‌وه‌شكراوه، هه‌ردوو شانده‌كه جه‌ختیان له گرنگی هاوكاری و یه‌كڕیزی كورد له سوریا و پاراستنی ده‌سته‌كه‌وته‌كان كرده‌وه، پێداگریشیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كاره‌كانیان وه‌فایه‌كه بۆ قوربانیدانی كوڕان و كچانی سوریا به‌تایبه‌ت شه‌هید و برینداره‌كانی رۆژئاوای كوردستان و خێزانه‌كانیان.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه، ئه‌م لێكتێگه‌یشتنانه یه‌كه‌مین هه‌نگاوی گرنگه كه به سه‌رپه‌رشتی ولیام روباك یاریده‌ده‌ری جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی و مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی قه‌سه‌ده به‌رده‌وام ده‌بن. باس له‌وه‌شكراوه، شاندی هه‌ردوولا سوپاسی مه‌زڵوم كۆبانێیان كرد له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ یه‌كگرتنی كورد له سوریا و پاڵپشتییه‌كانی نیچیرڤان بارزانی و مه‌سعود بارزانی، هه‌روه‌ها سوپاسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌كه‌ن بۆ پاڵپشتییه‌كان له‌باره‌ی یه‌كڕیزی كورد.