نه‌وا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستان له نوسراوێكدا كه رۆژی 16ی ئه‌م مانگه ئاڕاسته‌ی ژووی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی كردووه‌و تایبه‌ته به رێگه‌پێدانی هاتوچۆكردن له‌نێوان پارێزگاكان ژماره‌یه‌ك رێنمایی بڵاو ده‌كاته‌وه.
له نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره تێیدا ھاتووه، "هاتوچۆی دیپلۆماتكارانی بیانی و ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانان له رێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ھه‌ماھه‌نگی و كارئاسانیان بۆ ده‌كرێت و هه‌روه‌ها هاتوچۆكردنی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له رێگه‌ی ناوه‌ندی ھاوبه‌شی ھه‌ماھه‌نگی قه‌یرانه‌كان JCC له وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێگه‌پێدانیان بۆ ده‌كرێت، به ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان".
وه‌زاره‌تی ناوخۆ راشیگه‌یاندووه، "هاتوچۆی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی و نه‌وت كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان رێگه‌پێدانیان بۆ ده‌كرێت، به ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و سامانه سروشتییه‌كان".