هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر و بافڵ تاڵه‌بانی له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان كۆبونه‌وه‌

17/06/2020

نه‌وا
پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانیی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشمانیی كوردستانی كردوه‌ و وه‌ك راسپێردراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی سلێمانی له‌ باره‌ی رێكه‌وتننامه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتیی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تیی خۆجێیی سلێمانی، "به‌دیدو تێگه‌یشتنێكی ته‌بایانه‌و هاوبه‌شانه‌" گفتوگۆیانكردووه‌.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌ په‌یجی خۆی رایگه‌یاندووه‌، "ئه‌مڕۆ سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانیی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستانمانكرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی نێوان لایه‌نه‌ به‌شداربوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانیكردنی حكومه‌ت و حكومه‌ته‌ خۆجێییه‌كان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆناو پشتیوانیكردنی كه‌رتی ته‌ندروستیی و موچه‌ی موچه‌خۆران و رێكخستنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌و مه‌رزه‌كان و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی كران".
باسی له‌وه‌شكردووه‌، له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌ك راسپێردراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی سلێمانی له‌ باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تیی خۆجێیی سلێمانی، به‌دیدو تێگه‌یشتنێكی ته‌بایانه‌و هاوبه‌شانه‌ گفتوگۆمانكرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group