نەوا
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی داوادەكات بە مەبەستی بەخشینی خوێن، ئەو تووشبوانەی زیاتر لە دوو هەفتەیە چاكبوونەتەوە سەردانیان بكەن.
سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، داوا لە چاكبووەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەین وەك ئەركێكی ئینسانی، ئاینی، نیشتمانی، سەردانمان بكەن بە بەخشینی خوێن بۆ ئەوەی پلازماكەیان وەك یەكێ لەچارەسەرەكان بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاربهێنین كە باری تەندروستیان .
راشیگەیاندووە، ئەوكەسانەی تازە ڤایرۆسەكەیان پەراندووە باشترە چاوەرێ بكەن دوای چواردە رۆژ سەردانمان بكەن بەمەبەستی بەخشینی خوێن.