هەپەگە: توركیا دەیەوێت باشوری كوردستان داگیربكات

17/06/2020

نەوا
هێزی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، سوپای توركیا لە حەفتانین بە پشتگیری هێزی ئاسمانی دەستی بە جموجووڵی داگیركەری كردووە و راشیگەیاند، وەڵامێكی كاریگەریان دەبێت و گورزی گەورە بەر دەوڵەتی تورك دەكەوێت.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر باشوری كوردستان رایگەیاند: دەوڵەتی توركیا بە پیلانی داگیركەری كە دەیەوێت جێبەجێی بكات، هەوڵ دەدات شوێنە ستراتیژیەكان بەدەست بهێنێت و بەو شێوەیە دەیەوێت باشووری كوردستان كۆنتڕۆڵ بكات.
راشیگەیاندووە، دەوڵەتی تورك بەهۆی بەرخۆدانی هێزەكانی گەریلا هەموو ڕۆژێك گورزی گەورەی بەردەكەوێت، ناوی ئەو جموجووڵەی داگیركەری هەرچیەك بێت، ڕووبەڕووی وڵامێكی كاریگەر دەبێتەوە و گورزی مێژوویی بەر دەوڵەتی تورك دەكەوێت."
لە درەنگانی شەوی 16 ی حوزەیرانەوە سوپای توركیا لە ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆهێرشی زەمینی بۆ سەرناوچەی حەفتانین لە پارێزگای دهۆك دەستپێكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group