فایەق گوڵپی: پارتی و یەكێتی لەسەر هێرشەكانی توركیا رێكن و لارییان نییە

17/06/2020

نەوا
سەرۆكی ئەكادیمیای سیاسەت و هزری دیموكراسی دەڵێت، پارتی و یەكێتی لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان رێكن و لارییان نییە، هەڵوێستی حزبەكانی ناوەوە و دەرەوەی دەسەڵاتیش لەسەر پرسی توركیا زۆر جیاواز نین.
فایەق گوڵپی سەرۆكی ئەكادیمیای سیاسەت و هزری دیموكراسی لەمیانی بەشدارییكردنی لە گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆ نەوا، كە تایبەت بوو بە هێرش و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی توركیا بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، هەردوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێم رێكن لەسەر ئەو هێرشانەی توركیا و لارییان نییە، حزبەكانی ناوەوە و دەرەوەی دەسەڵاتیش لەسەر پرسی توركیا زۆر كەم جیاوازییان هەیە.
فایەق گوڵپی وتیشی، هەندێك حزب و لایەن هەڵوێستیان هەبووە لەبەرامبەر هێرشەكانی توركیا و بوونی ئەو هەموو دامودەزگایەی میتی توركیا لە هەرێمی كوردستان، بەڵام هەڵوێستەكان نەبووەتە هێزێكی وا، كە بەرانبەر توركیا و هەڵوێستی حزبە دەسەڵاتدارەكان بوەستێت، كە پشتیوانیی توركیا دەكەن لەم شەڕەدا.
سەرۆكی ئەكادیمیای سیاسەت و هزری دیموكراسی پێشی وایە، پێدەچێت توركیا و ئێران پێكەوە دەستیان بە هێرش كردبێت، بەشێك لە میدیای كوردیش بۆ ئەوەی رەوایەتی بە هێرشەكە بدەن، دەڵێن ئەمریكاش ئاگاداری هێرشەكانە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group