نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 16 كەسی تر لە هەرێم بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 166 حاڵەتی نوێش تۆمار كراون.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا دوو هەزار و 821 حاڵەتی تووشبوون و 75 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆمار كراون و هەزار 123 كەسیش چاكبوونەتەوە.
دەقی راگەیەنراوەكە
ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (١١٣)
1. كەرەنتین: (١٧ هاوڵاتی نوێ لە كەرەنتین)
٩٥٨ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٣١ شوێنی جیاواز (٢٣٤ هەولێر)، (٦ سلێمانی)، (٧١٨ دهۆك).
2. پشكنین: (١٨٤٢ پشكنینی نوێ)
(٦٦٤ هەولێر)، (٥٥٨ سلێمانی)، (٤٦٢ دهۆك)، (٥٥ هەڵەبجە)، (١٠٣ گەرمیان).
3. تووشبوو: (١٦٦ تووشبووی نوێ)
(٢٩ هەولێر)
(٨٩ سلێمانی، ٣٥ گەرمیان)
(١ دهۆك)
(١٢ هەڵەبجە)
4. چاكبوون: (١٩ چاكبوون)
(٤ سلێمانی، ٤ گەرمیان)
(١١ هەڵەبجە)
5. مردن: (١٦ مردن)
(٥ هەولێر)
(١٠ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین ١٥١٨٠ هاوڵاتی (١٤٢٢٢ دەرچوو)
پشكنین ١٠٩٨٤٣ (٥٢٨٢٠ هەولێر، ٣٢٢٩٥ سلێمانی، ٢٣٩٥٨ دهۆك، ٧٧٠ هەلەبجە )
تووشبوون ٢٨٢١ (٧٤٧ هەولێر، ١٨٧٨ سلێمانی، ١٣٦ دهۆك، ٦٠ هەلەبجە )
چاكبوون ١١٢٣ (٣٥٤ هەولێر، ٦٤٨ سلێمانی، ٨٨ دهۆك، ٣٣ هەلەبجە )
مانەوە لە نەخۆشخانە ١٦٢٣ (٣٨١ هەولێر، ١١٦٧ سلێمانی، ٤٨ دهۆك، ٢٧ هەلەبجە )
مردن ٧٥ (١٢ هەولێر، ٦٣ سلێمانی)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٧ حوزەیران ٢٠٢٠