كوردێك خۆی خستەبەردەم ئۆتۆمبێلەكەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا

17/06/2020 جیهان

نەوا
كوردێك بۆ راكێشانی سەرنجەكان بۆ سەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان خۆی خستەبەردەم ئۆتۆمبێلەكەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاوە.
نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، لەوكاتەی ئەو هاوڵاتییە ویستوویەتی خۆی بخاتە بەر ئۆتۆمبێلەكەی بۆریس جونسۆن، ئۆتۆمبێلەكەی سەرۆكوەزیران تووشی روداوی هاوچۆ بووە و جۆنسۆن لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا بووە و هیچ زیانێكی پێ نەگەیشتووە.
بەپێی زانیاریەكان، لە دژی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك لە كوردانی بەریتانیا لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە گردبوونەوەیەكیان رێكخستبوو، لەو كاتەدا بۆریس جۆنسۆن بەوێدا تێپەڕیوە و كوردێكیش هەوڵیداوە خۆی بخاتە بەردەم ئۆتۆمبێلەكەی سەرۆك وەزیران، بەڵام  لەوكاتەدا ئۆتۆمبێلێكی هێزە ئەمنیەكان لە دواوە خۆی بە ئۆتۆمبێلی سەرۆكوەزیراندا كێشاوە.
ئەووەش خراوەتەڕوو، كە پۆلیس ئەو هاوڵاتیە كوردەی دەستگیركردووە و دەست بە لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group