سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ بەرپرسن بەرانبەر مافی هاووڵاتیان

17/06/2020

نەوا-كاروان مەحمود 
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق بەدوری دەزانێت هۆكاری داوكەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بەهۆی رێككنەكەوتنی هەرێم و بەغداوە بێت و ئەوەش دەڵێت: "بەپێی دەستور هەردوولا بەرپرسن بەرانبەر مافی هاووڵاتیان".
د. جوان ئیحسان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە رادیۆ نەوای راگەیاند، هۆكاری نەهاتنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا رەنگە هۆكارێكی ئاسایی بێت بەڵام دەبوو هەردوو لا "حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ" رونكردنەوەیان بدایە چونكە دەبوو شاندی هەرێم سەردانی بەغدای بكردایە، بەپێی ئەوەی لەكاتی كۆتا سەردانی شاندی هەرێم ئاگادار كرابوون دەبێت كۆبوونەوەی دیكە بكرێت جگە لەوەش لەكاتی دەستبەكاربوونی مستەفا كازمی وەك سەرۆك وەزیران بڕێك شایستەی دارایی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە كرا وەك نیازپاكی و باس لەوەكرا دەبێت لەماوەی مانگێكدا كۆبوونەوە بكرێت و چارەسەری كێشەكان بكرێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەدوری زانی دواكەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا پەیوەندی بەهۆی كێشەوە بێت لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ و ئەوەی وت: "بەپێی دەستور هەردوولا بەرپرسن بەرانبەر دەستبەر كردنی مافی هاووڵاتیان و حكومەتی هەرێم بەرپرسە لە دابینكردنی مووچەو قوتی خەڵكی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیش بەرپرسە لە روووی دەستورییەوە مافەكانی هەرێمی كوردستان بدات چونكە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش هاووڵاتی عیراقین و پێویستە هەردوولا بگەنە رێككەوتنێكی هاوبەش".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group