نه‌وا
به‌پێی بڕیاری شانه‌ی قه‌یرانه‌كان، له پارێزگاكانی عیراق هه‌فتانه سێ رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی جێبه‌جێده‌كرێت و له رۆژانی پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ستپێده‌كات و رۆژانی یه‌كشه‌ممه كۆتایی دێت، له‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی چوه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عیراق بڕیاریداوه له ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی و شه‌ممه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی جێبه‌جێبكرێت، له كاتژمێر 06:00ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو كاتژمێر 05:00ی به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له رۆژانی دیكه‌ی هه‌فته‌شدا له عیراق قه‌ده‌غه‌ی رێژه‌یی هاتوچۆ په‌یڕه‌وده‌كرێت و هاووڵاتیان ناچارده‌كرێن پابه‌ند بن به رێككاره ته‌ندروستییه‌كان و به‌ستنی ده‌مامك و دروستنه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی له شوێنه گشتییه‌كان.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان تاوه‌كو ئێستا 24 هه‌زار و 254 كه‌س له عیراق و هه‌رێمی كوردستان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 10 هه‌زار و 770 توشبو چاكبونه‌ته‌وه، 773 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.