نه‌وا
ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا له 452 هه‌زار توشبو نزیكده‌بێته‌وه، له په‌كینی پایته‌ختی چین-یش ژماره‌ی توشبوان زیاتر ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی (وۆرڵد ئۆ میته‌رس) ئاماره‌كا‌نی تووشبوون، گیانله‌ده‌ستدان و چاكبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له جیهاندا له به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان، به‌جۆرێك ژماره‌ی تووشبووان هه‌شت ملیۆن و 418 هه‌زاری تێپه‌ڕاند. چاكبونه‌وه له سه‌روو 4 ملیۆن و 430 هه‌زار كه‌سه‌وه‌یه و گیانله‌ده‌ستدانیش ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه بگاته 452 هه‌زار توشبو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حكومه‌تی چین رایگه‌یاند، 28 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له وڵات‌دا تۆماركراون، كه به ته‌نها 21 حاڵه‌تیان له په‌كینی پایته‌ختن.