نه‌وا
له ناوچه‌ی سه‌وز ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا، چوار كاتیۆشا كه‌وتنه خواره‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكیان لێنه‌كه‌وته‌وه.
تۆڕی ئاسایشی میدیایی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ردا بڵاوی كردوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندوه: شه‌وی رابردو چوار كاتیۆشا كه‌وتونه‌ته ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا، به‌ڵام هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی یان مادی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، هێرشه‌كه له ناوچه‌یه‌كی نزیك له سه‌ربازگه‌ی ره‌شید‌ی باشوری به‌غداوه ئه‌نجامدراوه، سه‌كۆی ئاراسته‌كردنی موشه‌كه‌كانیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه ئاسایشێكی پته‌وی هه‌یه و زۆربه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كانی تێدایه به‌تایبه‌تی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، ناو به ناو روبه‌ڕوی هێرشی موشه‌كی ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق رونكردنه‌وه‌یه‌كی روونیش نه‌دات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كێ له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت گروپه‌كانی میلیشیا شیعه عیراقییه‌كان، كه نزیكن له ئێران، ده‌ستیان له‌و هێرشانه‌دا هه‌یه.