هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی: ره‌فتاری وڵاتانی دراوسێ كار له‌ ئاسایش و سه‌روه‌ریی خۆشیان ده‌كات

18/06/2020 عێراق

نه‌وا
هاوپه‌یمانێتیی نه‌سری حه‌یده‌ر عه‌بادی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ ده‌كات كرد و هێرشه‌كه‌ی به‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عیراق له‌قه‌ڵه‌مداوه‌ و ده‌ڵێت، ئه‌و ره‌فتارانه‌ كار له‌ ئاسایش و سه‌روه‌ریی توركیاش ده‌كات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتیی نه‌سر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌: پێشێلكردنه‌ به‌رده‌وامه‌كانی سه‌روه‌ریی عیراق ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌موو به‌رپرسیارێتیه‌ك ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی وڵاتانی دراوسێ.
هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی داواشی له‌ حكومه‌تی عیراق كردوه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و كه‌رامه‌تی عیراق به‌كاربهێنێت.
جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و جۆره‌ پێشێلكارییانه‌ گرژی و ناسه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا زیاد ده‌كات و هیچ وڵاتێك له‌ كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی ئه‌م پێشێلكارییانه‌ ده‌ربازی نابێت، ئه‌و ره‌فتارانه‌ كار له‌ ئاسایش و سه‌روه‌ریی خۆشیان ده‌كات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group