فیسبووك هێمای زیانبەخش لە هەندێك پۆستی ناو تۆڕەكە دەدات

27/06/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڕیاریداوە هێمای زیانبەخش بۆ هەندێك پۆست و نوسراو و وێنە و ڤیدیۆ زیاد بكات كە لە لایەن بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیەوە بڵاو دەكرێنەوە.
ئەو بابەتانەی لە لایەن فەیسبووكەوە هێمای ئاگاداركردنەوەی زیانبەخش بوونیان لێدەدرێت، ئەوانەن كە رق بڵاودەكەنەوە، چ بەرامبەر بە كەسەكان، چ بەرامبەر بە نەتەوە و ئایین و تایبەتمەندیە رەگەزییەكان.
كۆمپانیای فەیسبووك، كە بە هۆی رێگەدان بە بڵاوكردنەوەی زۆر بابەتی نەرێنی و بارگاوی بە رق و قینەوە بەرەوڕووی رەخنە بووەتەوە، جەختی لەوەكردۆتەوە كە لە بەر بەهای هەواڵی هەندێك لەو بابەتانە نایانسڕێتەوە، بەڵام هێمای زیانبەخشیان لێدەدات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group