ئەحمەد قادر قائیمقامی قەزای رواندز لە لێدوانێكدا ئاشكرایكردوە، رواندز كاندیدە بۆ بردنەوەی نازناوی باشترین گوندی گەشتیاری جیهان كە ساڵانە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بەم پێشبڕكێیە سازدەكات.
قائیمقامی رواندز وتوشیەتی: لەگەڵ بردنەوەی پێشبڕكێكە رواندز دەچێتە ناو نەخشەی جیهانی گەشتوگوزارەوە واتە دەچێتە چواچێوەی ناوچە گەشتیارییە بەناوبانگەكانی دنیا، هاوكات پشتگیری نەتەوە یەكگرتوەكان بەدەستدەهێنێت و سودمەند دەبێت لە پاڵپشتییە دارایی و مەعنەوییەكانی رێكخراوەكە.