عیراق.. 1749 كەسی تر تووشی كۆرۆنا بوون

29/06/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، هەزار و 749 كەسی تر تووشی كۆرۆنابوون و 83 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار و 800 كەسیش چاكبوونەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 749 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵاتەكە تۆمار كراون، كە 139 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان بووە.
راشیگەیاندووە، 83 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 852 تووشبووش چاكبوونەتەوە.
تا ئێستا 47 هەزار و 151 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق تۆمار كراون و لەو ژمارەیە 22 هەزار و 974 كەس چاكبوونەتەوە و هەزار و 839 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group