شێوازی دابەشكردنی موچەی وەزارەتێكی تر راگەیەنرا

29/06/2020

نەوا
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە فەرمانێكیدەركردووە و تێیدا شێوازی دابەشكردنی مووچە و كەمكردنەوەی لە سەدا 21ی مووچەی روونكردووەتەوە.
بە گوێرەی فەرمانەكەی وەزیری ناوخۆ، لە پلەی عەمیدەوە تا پلەی (پ.پ) و تەواوی فەرمانبەرانی شارستانی وەزارەتەكە لە پلەی (1 تا 10) بە رێژەی لەسەدا %21 مووچەیان كەمدەكرێتەوە و هەر كەسێك بەو هۆیەوە مووچەكەی كەمتر بێت لە 300 هەزار دینار، ئەوا بڕی 300 هەزار دیناری بۆ خەرج دەكرێت.

دەقی فەرمانە وەزارییەكە

یەكەم: لێبڕینی رێژەی لە سەدا 50 لە شایستەی دارایی پلە تایبەتەكان و پلەی لیوا.

دووەم: لێبڕینی رێژەی لە سەدا 21 لە پلەی (عەمید تاكو پ.پ) و فەرمانبەرانی شارستانی لە پلە (1 تاكو 10) و فەرمانبەری گرێبەست.

سێیەم: رێژەی ئەم لێبڕینە ئەم فەرمانبەرانە ناگرێتەوە كە شایستە داراییەكانیان لە 300 هەزار دینار كەمترە و ئەوانەی بە هۆی رێژەی لێبڕینی لە سەدا 21 كەمتر دەبێت بڕی 300 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەكرێت. 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group