تەقینەوەیەكی بەهێز لە تاران روویدا

30/06/2020 جیهان

نەوا
تەقینەوەیەك لە باكوری تاران روویدا و ئاگر و دوكەڵێكی زۆر لە شوێنی تەقینەوەكەوە بەرزدەبێتەوە.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، تەقینەوەكە لە سەنتەرێكی پزیشكی لە تەجریشی باكوری تاران روویداوە.
تا ئێستا هۆكاری تەقینەوەكە رانەگەیەنراوە و باس لەوەدەكرێت ئاگر و دووكەڵێكی زۆر لە شوێنی تەقینەوەكەوە بەرزدەبێتەوە و زیان بەر چەندین بینا كەوتووە.
لە رۆژانی رابردودا تەقینەوەیەكی تر لە ناوچەیەكی سەربازی رۆژهەڵاتی تاران روویدا، كە بە وتەی بەرپرسانی سەربازی ئێران بەهۆی تەقینەوەی كۆگایەكی غازەوە بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group