نه‌وا
رۆژنامه‌یه‌كى ئیسپانى ئاشكرایكردوه، یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى و نه‌یمار داسیلڤاى به‌ڕازیلى ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه رێككه‌وتنێكى نهێنیان له‌نێواندا هه‌یه، كه به‌هۆیه‌وه ئه‌ستێره به‌رازیلیه‌كه له گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه نزیكده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ى "ئاس"ى ئیسپانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، رێككه‌وتنه نهێنییه‌كه‌ی نێوان نه‌یمار و یانه پاریسییه‌كه سه‌ره‌تایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوبراو بۆ ریزه‌كانى به‌رشه‌لۆنه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتوه "ئه‌گه‌ر به‌رشه‌لۆنه ویستى ئه‌م هاوینه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نه‌یماردا واژۆ بكات و ئه‌ستێره بهڕازیلیهكهش رازی بوو ئه‌وا یانه‌ى پاریس سان جێرمان رێگرنابێت له‌به‌رده‌میدا".
به‌پێى زانیاریه‌كانیش یانه‌ى یاریس سانجێرمان ئه‌مجاره به توندى ده‌ست به نه‌یماره‌وه ناگرێت و ئه‌گه‌ر به‌رشه‌لۆنه رازى بوو 170 ملیۆن یورۆ بدات، ئه‌وا ده‌توانێت ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى پاریس گرێبه‌سته‌كه‌ى به بڕى 222 ملیۆن یورۆ شكاند، كه به گرانبه‌هاترین گرێبه‌ست داده‌نرێت له مێژووى تۆپى پێدا، نه‌یمار داسیلڤاى له‌ساڵى 2017 له یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌وه گواسته‌وه ریزی تیمه‌كه‌ی.